ناوەڕۆکی ئەنجامنامەی ناتۆ

پێنجشەممە, 5 ديس 2019 – 10:10  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

دوێنێ، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لە ٧٠ مین ساڵیادی ناتۆدا، کۆبوونەوە.

هەرچەند لە کۆبوونەوەکەدا ناکۆکی زۆر لەنێوان وڵاتانی ئەمریکا و تورکیا و فەرەنسا- د اهەبوو، مشتومڕێکی زۆر لەنێوانیاندا ڕوویدا، بەڵام دواجار ئەنجامنامەنی ناتۆ پەسەندکرا.

دەوڵەتی تورک پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ئەگەر وڵاتانی ناتۆ ئامادەنەبن یەپەگە بە تیرۆریست بناسێنن، ئەوا ئەوان ئەنجامنامەکە واژۆ ناکات، بەڵام وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ یەپەگە-یان بە تیرۆریست نەناسی و دەوڵەتی تورکیش ئەنجامنامەکەی واژۆکرد.

دەقی ئەنجامنامەکەی ناتۆ

بەندی یەک: ئێمە لە لەندەن یەکەم ماڵی ناتۆ بۆ جەژنی ٧٠مین ساڵی دامەزراندنی بەهێزترین و سەرکەوتووترین یەکێتی مێژوو کۆبووینەتەوە، جەخت لە  یەکڕیزیی و یەکگرتن دەکەینەوە.

بەندی دوو: ئێمە بڕیارماندا کە خەرجی و بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانی خۆمان بکەینە شتێکی هاوبەش، ناتۆ لەپێناو بەڵێنەکانی خۆی کە لەماددەی سێی پەیمانی واشنتۆن هەیە، توانای خۆی لە بەرامبەر هەر هێرشێک بەهێزدەکات.

بەندی سێ: ناتۆ ڕووبەڕووی هەڕەشە و کێشەی ڕوون بووەتەوە، کردەوە هێرشکارانەکانی ڕوسیا هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەی ئەتڵەنتیک و یۆرۆ، کارەکتەرە دەوڵەتی و نا دەوڵەتییەکان دیسپلینی نێودەوڵەتیان لەسەر بنەمای یاساکان ڕووبەڕووی کێشە کردووەتەوە، ناسەقامگیریی لە دەرەوەی  سنوورەکان هەیە، ئەوەش بووەتە هۆی زیادبوونی کۆچبەریی، هەروەها ئێمە ڕووبەڕووی هەڕەشەی هێرشی ئەلیکترۆنی بووینەتەوە.

بەندی چوارەم: ناتۆ یەکێتییەکی بەرگریکارە و هەڕەشە لە هیچ وڵاتێک ناکات، بەڵام هەندێک بڕیارمان داوە بۆ باشترکردنی توانای هێزەکانمان، بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک لەهەر شوێنێکەوە، ئێمە پێداگرین لەسەر بەڵێنی خۆمان تێکۆشان لە بەرامبەر تیرۆرزم دەکەین.

هەر لەم بەندەدا هاتووە: تائەو کاتەی چەکی ئەتۆمی هەیە، ناتۆ وەک هاوپەیمانییەکی ئەتۆمی دەمێنێتەوە، جەختیش لەوە دەکەینەوە کە هاوپەیمانان بەهێزەوە کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی پەیماننامەی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکە ئەتۆمییەکان.

پێنجەم، ناتۆ بۆ زیادکردنی ئاسایش هەموو هەوڵی خۆی دەدات، هاوبەشییەکانی خۆمان لە ئاستی دراوسێکان و دەرەوە بەهێزکردووە و پشتیوانی گفتوگۆی سیاسی هاوکاریی لەگەڵ وڵاتانی هاوبەش و ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکان قوڵتر دەکەینەوە، لەو چواچێوەیەشدا، ماکدۆنیای باکور وەک نوێترین هاوپەیمانی ناتۆ ناسراوە و بووەتە ئەندامی ناتۆ.

بەندی شەشەم: ناتۆ جەخت لە تواناکانی خۆی لە بازنەی سایبری ( هێرش و بەرگریی ئەلیکترۆنی) دەکاتەوە، هەروەها ئامرازەکانی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە سایبرییەکان بەهێزتر دەکات، هەروەها پێمان وایە هەژموونی چین لە سیاسەتی نێودەوڵەتی زیادیکردووە، کە  پێویستە هاوپەیمانی ناتۆ تاوتوێی  ئەوە بکات.

بەندی حەوت: سوپاسی میوانداری لەندەن دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەم دانیشتنە، دانیشتنی داهاتووی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت.

بەندی هەشت: لەم کاتەدا کەکێشەکان زۆرن، ناتۆ بەهیزتر بووە، هاوڵاتیانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ئاسایشییان زیاترە، بەڵێنی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ٧٠ ساڵە ئاسایشی ئێمەی مسۆگەر کردووە.

د.ع

Leave A Reply