پێنجشەممە, 13 يول 2017 – 14:17
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، بە پیلانێک دکتۆر قاسملو لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا تیرۆرکرا، بەوبۆنەیەوە تەڤگەری ئازادی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: وه‌ک وه‌فایه‌ک و درێژه پێده‌رێکی ڕێبازی قاسملوکان، گرنگە له ده‌وری یه‌ک کۆببینه‌وەو بۆ یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوه‌کانمان خێراتربکه‌ین، بۆ گه‌یشتن به ئامانجی شه‌هیدان.
بە ناونیشانی ” بۆ قاسملو و هه‌ڤاڵانی”، ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی د.کتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو و هەڤاڵانی، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتتووە:”ئێواره‌ی ١٣ ی ٧ ی ١٩٨٩ یه‌کێکی تر بوو له‌و ڕۆژه شووم و کاره‌ساتبارییه‌کان بۆ گه‌لی کورد، به درێژایی مێژووی گه‌له‌که‌مان وێڕای هه‌میشه به‌رده‌وامی داگیرکاری و کۆمه‌ڵکوژی و هه‌وڵه‌کان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌و هه‌بوونمان، به‌ڵام هه‌رگیز بێ پێشه‌نگ و بێ سه‌رکرده‌ی قاره‌مان نه‌بوین و به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی داگیرکاراندا کۆڕی تێکۆشه‌رانی ئازادی و هێڵی شۆڕشی ئازادیخوازی له کڵپه و تینی خۆیدا بووه، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر داگیرکارانی بێ هیوا کردووه له ده‌سته‌مۆ کردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گه‌له‌که‌مان، بۆیه‌ش به درێژایی مێژوو هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی وڵاتپارێز و خۆنه‌ویست هاتبێته مه‌یدانی تێکۆشان، به ده‌ستی داگیرکارانی هه‌رێمی و به‌هاوکاری به‌شێک له وڵاتانی ئه‌وروپی و زلهێزانی جیهانی ڕوبه‌ڕووی تیرۆر و سێداره‌و زیندان و گۆشه‌گیریی ته‌نگ، کراونه‌ته‌وه”.
هەروەها هاتووە:”له هه‌مان چوارچێوه‌دا ٢٨ ساڵ به‌ر له ئێستا و له‌ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا، پێشه‌نگ و تێکۆشه‌ری گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دکتۆر (عبدالرحمان قاسملو)، له میانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گوایه گفتوگۆکانی دانوستاندندا له‌گه‌ڵ وه‌فدی ڕژێمی داگیرکاری ئێران‌دا، به پێچه‌وانه‌و دوور له هه‌موو پێوانه ئه‌خلاقی و سیاسی و یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، له‌لایه‌ن هه‌مان شانده‌وه دکتۆر قاسملۆ و دوو له هاوڕێیانی به‌ناوه‌کانی (عه‌بدوڵا قادر، فازڵ ره‌سوڵ) که له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا بوون تیرۆر کران”.
تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاندووە: بێگومان (دکتۆر قاسملو) ته‌مه‌نێکی زۆری ژیانی به تێکۆشان له پیناو گه‌لی کورد برده سه‌ر، له ڕۆژگاری ته‌مه‌نی ژیانیدا وه‌ک پێشه‌نگێک له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان توانی ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت، به‌ڵام مخابن هه‌ر ئه‌م ڕۆڵه گرنگه که ده‌یگێرا، بوو به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران، سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ک کاری هه‌میشه‌یی خۆی به هاوکاری هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا ئه‌و تێکۆشه‌رانه ی کوردیان تیرۆرکرد، وه‌ک ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، له ساڵیادی تیرۆرکردنیاندا له لوتکه‌دا یادیان به‌رز ڕاده‌گرین و له که‌سایه‌تی ئه‌و قاره‌مانانه‌دا ته‌واوی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان به یاد دێنین و سۆزیان پێده‌ده‌ین درێژه پێده‌ری خه‌بات و ئامانجه پیرۆزه‌کانیان ده‌بین.
لەکۆتایی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی‌دا، هاتووە:”له هه‌مان کاتیش‌دا داواکارین وه‌ک وه‌ڵامیک بۆ ئه‌و کاره تیرۆریستییه و ته‌واوی هه‌وڵه پاکتاوکارییه‌کانی داگیرکاران، وه‌ک وه‌فایه‌ک و درێژه پێده‌رێکی ڕێبازی قاسملوکان، به‌تایبه‌ت پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پاشان ته‌واوی پارته کوردییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، بتوانین له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا، به یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی و پێکه‌وه کارکردن، وه‌ڵامی ئه‌و تیرۆره‌و ته‌واوی پیلانه نه‌گریسه‌کانی دوژمنان بده‌ینه‌وه، پێویسته له‌م یاده‌دا یه‌کڕیزی ناوماڵی کورد زیاتر په‌ره پێبده‌ین و له ده‌وری یه‌کتر کۆببینه‌وه و به یه‌ک ده‌نگی و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوه‌کانمان خێراتربکه‌ین بۆ گه‌یشتن به ئامانجی شه‌هیدان، که ئه‌مه بۆخۆی به جێهێنانی خواست و ئامانجی ( دکتۆر قاسملو) و ته‌واوی شه‌هیدانه.
س.ح