پێنجشەممە, 13 يول 2017 – 18:24
رۆژنیوز – قەرەچوغ ئەنوەر
لە هەولێر ئاگر گەورە لە چەند کۆگایەکی گەورە کەوتەوە، ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژراندنەوە سەرقالی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای گوێڕ، لە پشت بازاڕی سەوزە و میوەی هەولێر لە شاری هەولێر، ئاگرێک لە چوار کۆگا کەوتەوە، تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە.
بێوار زهید، وتهبێژی ئاگركوژێنهوهی ههولێر به رۆژنیوزی راگهیاند “بەپێی زانیاری ئێمە، کۆگاکان کۆگای کەلوپەلی پلاستیکی جوانکاری ناوماڵن، تا ئێستا چوار کۆگا سووتاون و نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت”.
وتەبێژەکەی ئاگرکوژاندنەوەی هەولێر وتیشی:”ئاگرهكه لهسهر رێگای گوێڕە له نزیك عهلوهی ههولێر، ئێستا ٦ تیمی بەرگری شارستانی سهرقاڵی كوژاندنهوهی ئاگرەکەن، تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نهكراوه”.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کە تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.
د.خ