پێنجشەممە, 6 أبر 2017 – 14:40
ڕۆژنیوز – دانا عومه‌ر
به‌شى جیۆلۆجى کۆلێژى زانستى زانکۆى سلێمانى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى سلێمانى، وۆرک‌شۆپێک-یان بۆ بره‌ودان بە ئاوى ژێرزه‌وى سازکرد.
ئه‌مڕۆ، له که‌مپى نوێى زانکۆى سلێمانى، به به‌شدارى به‌شێک له مامۆستا و خوێندکارانى زانکۆ و به‌رپرسانى حکومى، به‌شى جیۆلۆجى کۆلێژى زانستى زانکۆى سلێمانى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى سلێمانى، وۆرک‌شۆپێک-یان بۆ بره‌ودان بە ئاوى ژێرزه‌وى سازکرد.
دکتۆر دیارى عه‌لى، سه‌رۆکى به‌شى جیۆلۆجى له زانکۆى سلێمانى و ڕێکخه‌رى وۆرکشۆپه‌که، له‌باره‌ى ئامانجى سازدانى وۆرکشۆپ-ه‌که‌وه به‌ڕۆژنیوزى وت:” ئامانجمان ئه‌وه‌یه، که هه‌ماهه‌نگى نێوان ناوه‌نده ئه‌کادیمیه‌کان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندى داره‌کان به‌هێز بکه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت تیشک بخه‌ینه سه‌ر چۆنیه‌تى به‌کارهێنان و به‌ڕێوبردنى دروستى ئاوى ژێر زه‌وى و هۆشیارکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا له گرنگى ئاوى ژێر زه‌وى”.
دیارى عه‌لى وتیشى:”ئه‌م ۆرکشۆپ-ه هه‌تاوه‌ک و ئێواه‌رى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندین بابه‌تى زانستى له‌سه‌ر ئاوى ژێر زه‌وى و شێوازى به‌کارهێنانى تێدا باس ده‌کرێت و دواتر ئه‌نجامى وۆرک شۆپەکە ده‌درێته ده‌زگا په‌یوه‌نیداره‌کان بۆ کارکردن له‌سه‌رى”.
ش.ف