سێشەممە, 20 ديس 2016 – 21:46
ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن ئاماری ئه‌مساڵی ده‌ستگیرکردنی سه‌رپێچیکاران و ژماره‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان و ڕووبه‌ری سوتانی دارستان و پاوان و پوشی سنوره‌که‌یان ئاشکرا کرد.
ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕائید ئیسماعیل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن، ئاماری کار و چالاکییه‌کانی ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاند و وتى: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ 112 که‌س له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی ژینگه‌یی و بڕینه‌وه‌ی دار و دره‌خت و کردنه‌وه‌ی ئاگر ده‌ستگیرکراون، سه‌رجه‌میشیان ڕووبه‌ڕووی دادگا کراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر له‌مساڵدا زیاتر له 15 چه‌کی جۆری تاپڕ و دوو کڵاشینکۆف و سێ بادی و چه‌ندین مۆلیده و مشاری کاره‌بایی و چه‌ندین که‌ره‌سته‌ی تری ڕاوکردن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و به فه‌رمانی دادوه‌ر ئه‌و که‌ره‌ستانه‌مان لای خۆما پاراستووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن ئه‌وه‌شی وت: هه‌ر له‌مساڵدا زیاتر له 30 حاڵه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه تۆمارکراون، که پێنج حاڵه‌تییان له دیوی ئێرانه‌وه هاتونه‌ته سنوره‌که‌وه 20 حاڵه‌تیشیان به ئه‌نقه‌ست بووه هاوکات به‌هۆی ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وانه‌وه زیاتر له 60 هه‌زار دۆنم له باخ و دارستان و له‌وه‌ڕگای سروشتی ناوچه‌که سوتاون.
له کۆتایی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ڕائید ئیسماعیل ئیبراهیم داوای له هاوڵاتیان و گوندنیشیانی سنوره‌که کرد، که پابه‌ندی ڕێنماییه یاساییه‌کان بن و دوربکه‌نه‌وه له بڕینه‌وه‌ی دار و دره‌ختی ناوچه‌که که “بوه‌ته دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیدار”.
ک.ک