هەینی, 23 ديس 2016 – 15:36
رۆژنیوز – محەمەد حەسەن
گوندی سەكران، کە دەکەوێتە دەڤەری باڵەكایەتی سەر بە قەزای چۆمانە، لە وەرزی زستان جوانییەکی تایبەتی خۆی هەیە، لەم وێنانەدا هەست بەو جوانییە دەکرێت کە هەر کەسێک بە جۆرێک چێژی لێ وەردەگرێ.
سیمای دروستكردنی خانووهكانی سەکران، هەتا ئێستاش هەر لەسەر شێوازە کۆنەکەیە و گۆڕانکارییەکی وەهای بەسەردا نەهاتوە، بەجۆرێک نەوەی تازەش دهڵێن ههر بهو جۆره دهیانهێڵنهوه.
دەوترێت، کە له سهكران هەتا بارینهوهی بهفرێکی تازە، بهفره كۆنهكه دەمێنێتەوە، هەربۆیە بەردەوام کانیاوەکان بزێنەوە و کارێزەکان وشک نەکەن لە پایزیشدا، ئاوی ئەو گوندە هێنده سارده لە هاوینیاندا کەم کەس هەیە بتوانێ چەند خولەکێک بهرگه بگرێ و دهستی بخاته ناو ئاوەکە.
سروشتی جوانی ئەو گوندە و پێگەی جوگرافی گوندەکە وایکردووە لە هەموو وەزرەکان گهشتیارێكی زۆر سەردانی بكەن.
د.خ