سێشەممە, 3 ينا 2017 – 10:20
ڕۆژنیوز – ڕێزان محه‌مه‌د
به‌پێى ئامارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى له‌ساڵى 2016 دا به‌هۆکارى جیاواز، 530 هاوڵاتى له‌لایه‌ن پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانیه‌وه ده‌ستگیرکراون که 208 کەسله ده‌ستگیرکراوه‌کان به‌هۆى ڕاوکردنى باڵنده‌وه بووه.
کاتژمێرى 9ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانی لە بینای بەڕێوبەرایەتییەکە، ئامارى ساڵى 2016 ى ڕاگه‌یاند.
عه‌قید هێمن که‌مه‌رخان، به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى پاراستنى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى له‌کۆنگره ڕۆژنامه‌نوسییەکەدا ڕایگه‌یاند:” له‌ساڵى 2016 دا 530 هاوڵاتى له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌مانه‌وه ده‌ستگیرکراون به‌هۆکارى جیاواز”.
هێمن که‌مه‌رخان، ڕوونیکردەوە:”به‌هۆکارى ڕاوکردنى باڵنده 208 هاوڵاتیمان ده‌ستگیرکردووه، به‌هۆى ڕاوکردنى ماسى له وه‌رزى قه‌ده‌غه‌ى ڕاوکردندا 130 هاوڵاتی، به‌هۆى زیاده‌ڕه‌وییه‌وه 80 هاوڵاتی، به‌هۆى بڕینى داره‌وه 47 هاوڵاتی، به‌هۆى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌وه 35 هاوڵاتی، وه به‌هۆى ڕاوکردنى ئاژه‌ڵى کێویه‌وه 16 هاوڵاتی و به‌هۆى دروستکردنى خه‌ڵوزه‌وه 14 هاوڵاتیمان ده‌ستگیرکردووه”.
هێمن که‌مه‌رخان، له کۆتایاى ئامارکه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که کۆمه‌ڵێکى زۆر که‌لوپه‌لى ڕاوکردن ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، که له‌ناویدندا تۆڕى ڕاوکردن و چه‌ک و TNT تێدایه.
ش.ف