سێشەممە, 30 أغس 2016 – 14:27
ڕۆژنیوز – هاوکار مسته‌فا
ئاگرێکى به‌رفراوان سنورى چەند گوندێکی شارۆچکه‌ى پێنجوێنى گرتوه‌ته‌وه و به‌ڕێو‌به‌رى پۆلیسى و دارستان و ژینگه‌ى پێنجوێن-یش دەڵێت، کە توانای کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەمان نییە و داواى به‌هاناوه‌چوونى هاوڵاتیان ده‌کات.
له ئێستادا ئاگرێکی بەرفراوان سنورى گونده‌کانى کێلۆ، هه‌ڵاڵاوا، نزاره، مه‌سۆ، قه‌ڵاى کچێ و چه‌ند گوندێکى تر‌ى گرتوه‌ته‌وه و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیسیش ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن.
نه‌قیب ئیسماعیل ئیبراهیم ، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دارستن و ژینگه‌ى پێنجوێن ، به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: تادێت ڕووبه‌رى ئاگره‌که ڕوو له زیادبون ده‌کات و مه‌ترسیه‌کى زۆرى بۆ سه‌ر گوندنشینانى سنوره‌که دروستکردووه و به‌شێکى زۆرى ئاسمانى پێنجوێن بوه‌ته دوکه‌ڵێکى ڕه‌ش.
نەقیب ئیسماعیل، وتیشی: له تواناى ئێمه و تیمه‌کانى ئاگرکوژێنه‌وه‌ى پێنجوێندا نییه کۆنتڕۆڵى بکه‌ین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: تا ئێستا زیاتر له هه‌زار دۆنم دارستان و باخى سروشتى ناوچه‌که و گوند نشینان سوتاون به‌رده‌وام قه‌باره‌ى زیانه‌کانیش زیاتر ده‌بێت، بۆیه لێره‌وه داواى هاوکارى و به‌هاناوه چونى هاولاتیان و دڵسۆزانى ژینگه ده‌که‌ین بێن به‌ده‌م هێزه‌کانمانه‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانین کۆنتڕۆڵى ئه‌و ئاگره به‌رفراوانه بکه‌ین.
به‌ڕێوه‌بەرى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پێنجوێن وتیشى:” به گوێره‌ى لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانمان ده‌رکه‌وتوو،ه که ئاگره‌که به مەبەست کراوه‌ته‌وه، بۆیه له گه‌ڵ کۆنتڕۆڵکردنیدا ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه‌ى زیاتر و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که هۆکارى که‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره بوون”.
ش.ف