ماوەی سێ ساڵە بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت

ماوەی سێ ساڵە لە سەریەک بەرهەم هێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کەم دەکات و هۆکارەکەشی بۆ دڵنیا نەبونی کۆمپانیا نەوتییەکان دەگەڕێتەوە لە بواری نەوتی هەرێم

پیگەی عێراق ئۆیل ڕاپۆرت  ئاشکرای کرد ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک بەرهەم هێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کەم دەکات و بە گوێرەی شیکردنەوەکانیشی هۆکارەکەی دڵنیا نەبونی کۆمپانیاکانی بوارەکە دێت لە حکومەتی هەرێم.

ڕاپۆرتەکە شیکردنەوەی بۆ داتاکانی مانگانەی نەوت لە کۆمپانیاکان و بەرپرسانی پیشەسازی کردوە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا تێکڕای کێڵگە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤٣٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا نەوتی بەرهەم هیناوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لە ساڵی ٢٠١٩دا گەیشتبووە ٤٨٤ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەوەش دەردەکەوێت ساڵ بە ساڵ بە شێوەیەکی بەردەوام بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان دابەزیوە.

کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کە لە کوردستان کاردەکەن، هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەر حکومەت سیاسەتەکانی پارەدان باشتر نەکات، ڕەنگە ڕەوتی دابەزین لە بەرهەمی نەوتی بەردەوام بێت.

ها-ع

Comments are closed.