پەدەکە ڕێگریی لە هێنانەوەی تەرمی دوو شەهیدی ڕۆژهەڵاتیی دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژی ٢٨ـی نیسان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە سنووری چیاکانی خنێرە، بۆردوومانی دوو هاوڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و بە هۆیەوە شەهیدبوون، بەڵام چەکدارانی پەدەکە لە سنوورەکە ڕێگریی لە کەسوکاریان دەکات تەرمەکانییان ببەنەوە زێدی خۆیان.

ڕۆژی ٢٨ـی نیسان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی دوو هاوڵاتیی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە سنووری چیای خنێرە کرد و بەهۆیەوە شەهید بوون، بەڵام پەدەکە ڕێگریی لە هێنانەوەی تەرمەکانیان دەکات.

ئەو دوو هاوڵاتییە بەناوی “ئەحمەد حەیدەری” خەڵكی ناوچەی سەردەشت و باوکی منداڵێکە، هەروەها “ڕسولی چەکالی” بەهەمان شێوە خەڵکی ناوچەی سەردەشت و باوکی سێ منداڵ، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری ڕوویان لە نزیکی چیای خنێرە کردبوو.

دوای دوو ڕۆژ لە دیار نەمانیان، ئاشکرابوو کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی کردوون و شەهیدبوون.

بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆژنیوز، خانەوادەی ئەو دوو شەهیدە بە مەبەستی بردنەوەی تەرمی شەهیدەکان بۆ زێدی خۆیان ڕوویان لە باشووری کوردستان کردبوو، بەڵام لەلایەن چەکدارانی پەدەکەوە ڕێگرییان لێ کراوە تەرمی ڕۆڵەکانیان ببەنەوە.

ب. جـ

Comments are closed.