دەمیرتاش: لەبارەی کشانەوەی ئاکشنەر گوێ لە هەدەپە بگرن

هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لە زیندانەوە لەبارەی کشانەوەی  ئی پارتی لە هاوپەیمانی شەش لایەنەکەی تورکیا ڕایگەیاند گوێ لە هەدەپە بگرن.

دوای ئەوەی مەراڵ ئاکشنەر، سەرۆکی ئی پارتی بەهۆی کاندید کردنی کەمال کلچدار ئۆغلو سەرەکی جەهەپە لەلایەن هاوپەیمانیتی میللەت کە پێکهاتون لە شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا سەڵآحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.

دەمیرتاش لە تویتەری خۆی کە لە ڕێی پارێزەر و خێزانەکەیەوە بەڕێوە دەبرێت لێدوانی مەیدحەت سانجار،هاوسەرۆکی هەدەپەی داناوەتەوە و لەگەڵیدا وتویەتی گوێ لە هەدەپە بگرن. چارەسەر پێکەوە، لە دیموکراسی بەهێزدایە، پێکەوە سەردەکەوین.

دوای کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە ڕایگەیاند: داوا لە هەموو ئۆپۆزسیۆنێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەین لە دەوری ئامانجەکانی دیموکراسی و دادپەروەری و ئازادی یەکبگرن لە پێناو زیادکردنی هیوا بۆ گۆڕانکاری.

ها-ع

Comments are closed.