داعش ١٥ کەسی سەربڕی کە بۆ کۆکردنەوەی دۆمەڵان گەڕابوون

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە سنووری پارێزگای حەما چەتەکانی داعش ١٥ کەسی سەربڕیوە کە خەریکی کۆکردنەوەی دۆمەڵان بوون، هەروەها زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەشیان بێسەروشوێنن.

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٢٣ی مانگ، لە کاتێکدا دەیان کەس لە سنووری پارێزگای حەما چوبوونە دەشت و دەر بۆ کۆکردنەوەی دۆمەڵان، چەتەکانی داعش هێرشی کردووەتە سەریان و ١٥ کەسیانی سەربڕیوە و ٤٠ کەسی دیکەشیان بێسەروشوێن کردووە.

وەک ڕوانگەی سوری ئاماژەی پێکردووە، ئەو ١٥ کەسەی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە سەربڕدراون حه‌وت کەسیان مەدەنی بوون ‌و هه‌شتی دیكه‌شیان چەکداری لایەنگری حکومەتی دیمەشق بوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێشتا چارەنوسی ٤٠ کەسی دیکە نادیارە و حکومەتی سوریاش بەفەرمی هیچ زانیارییەکی لەسەر ڕوداوەکە ئاشکرانەکردوە.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵیش چەتەکانی داعش ٦٨ کەسی تری مەدەنی لە گوندەواری حه‌مس لە سوریا لە کاتی کۆکردنەوەی دۆمەڵان کوشت.

س.س

Comments are closed.