بەشێک لە وڵاتان پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانى تورکیا ڕەت دەکەنەوە

میدیاکانى تورکیا بڵاویان کردەوە، بەشێک لە وڵاتانى جیهان ڕەتى دەکەنەوە ڤیزاى شنگن بە هاوڵاتیانى تورکیا بدەن، بەهۆی ساختەکاریى لە پاسپۆرتەکانیاندا دەشڵێن: ڕێژەی ڕەتکردنەوەی ڤیزا بە هاوڵاتییانی تورکیا گەشتووەتە لە ٥٠%.

بە شێک لە میدیاکانى تورکیا بڵاویان کردەوە، چەند وڵاتێکى جیهان بەهۆى ساختەکاریى لە پاسپۆرتەکانیان ڕەتى دەکەنەوە ڤیزاى شنگن بە هاوڵاتیانى تورکیا بدەن.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەگەر ساڵى ڕابردوو بە ڕێژەى لە ١٥% داواکارییەکانى هاوڵاتییان بۆ پێدانى ڤیزاى شنگن ڕەت کرابێتەوە ئەوا ئەمساڵ ڕێژەکە گەشتووەتە لە ٥٠%.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەشێک لە وڵاتان لەوانەش بەریتانیا، ئەمریکا و هۆڵندا ڕێکارەکانى پێدانى ڤیزاى جۆرى شنگن-یان بە هاوڵاتییانى تورکیا زۆر سەخت کردووە.

دەشڵێن، ڕووسیا لە ڕیزبەندى یەکەمى ئەو وڵاتانەدایە، کە داواکارییەکانى هاوڵاتییانى تورکیا بۆ پێدانى ڤیزا ڕەت دەکاتەوە، بەجۆرێک ئەگەر ساڵى ڕابردوو بە ڕێژەى لە ١٠% بوبێت ئەوا ئەمساڵ بۆ لە ٥٠% هەڵکشاوە.

باس لەوەشکراوە، هۆکارى سەختکردنى ڕێکارەکانى پێدانى ڤیزا لەلایەن وڵاتانەوە بە تورکیا دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەى پێیان وایە پارە لەڕێگەى داواکارەکانەوە سپى دەکرێتەوە و ئەوەش بۆ سپۆنسەرى تیرۆر بەکاردێت و هەروەها، ئەو وڵاتانە ترسیان لەوە هەیە تیرۆرستان بە پاسپۆرتى هاوڵاتی تورکیاوە بچنە وڵاتەکانیانەوە.

جێگەى ئاماژەیە، وڵاتانى ناوچەى شنگن ئەمانەن، ئوسترالیا، بەلجیکا، چیک، دانیمارک، ئەڵمانیا، ئەستوانیا، یۆنان، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆکسمبۆرگ، هەنگارییا، ماڵتا، هۆڵندا، نەمسا، پۆڵندا، پورتوگال، سلۆڤینا، فینلەندا، سلۆڤاکیا، سوید، ئایسلەندا، لیشتنیشاین، نەرویج، سویسرا.

ئ.م

Comments are closed.