ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە و موسڵمانان بە ڕۆژوو دەبن.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

شەهیدکردنى هاوڵاتیانى مەدەنى هەرێمى کوردستان لەلایەن دەوڵەتى تورک بەردەوامە.

کێشەکانى هاوڵاتیانى گەرەکى نەورۆز لە شارى کەرکوک بەردەوامە.

هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز لە لەسەرجەم ناوچەکانى هەر چوارپارچەى کوردستان دەستیپێکردووە.

پرسى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیى کەرکوک درێژەى هەیە.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٣٨ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

ئەمڕۆ ماوەى ٤٣ ڕۆژە موچەى فەرمانبەران دابەش نەکراوە

Comments are closed.