ڕۆژەڤ

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە هۆڵی ڕۆشنبیریی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیریی و هونەریی سلێمانی، مۆزەخانەی نەتەوەسازان دەکاتەوە وەک یەکەم مۆزەخانەی تایبەت بە ئەرشیفی کەلوپەل و وێنە و بەڵگەنامە و ژیاننامەی هونەرمەندانی کۆچکردووی سلێمانی.

کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ، لە هۆڵی ئازاد شەوقی تەنیشت پەرتووکخانەی گشتیی سلێمانی پێشانگای هونەری خوێندکارانی کۆلێژی سلێمانی کچانی بنەڕەتی نێودەوڵەتیی دەکرێتەوە، کە تێیدا تابلۆی خوێندکاران؛ لوین دێرین، ڕۆز زاگرۆس، ئانی باڤێڵ و گیان شیروان نمایش دەکرێن.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

Comments are closed.