ڕۆژەڤ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە مەراسیمێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم بەڕێوە دەچیت کە لەلایەن سەنتەری ئۆتیزم شیاندنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێكخراوە، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە سەنتەری ئۆتیزم، پشت مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.

بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم لە سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ١٠ مەراسیمێک بەڕێوە دەچێت.

ئەنجامی هەڵبژاردنى شارەوانیەکانى باکورى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى تورکیا ئاشکرا کرا و ئاکەپە شکستێکى بەرچاوى تۆمارکرد.

پەدەکە لە هەوڵەکانى بەردەوامە بۆ پەکخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم و بیانووی جۆراو جۆر دەهێنێتەوە بۆ خۆدزینەوە لە هەڵبژاردنی.

لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بەڕێوەدەچێت، بۆ ڕەتکردنەوەی “پڕۆژەی هەژماری من”ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٦١ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

Comments are closed.