لە ئەستەنبوڵ جەنگاوەرانی دەلال ئامەد کارگەیەکیان لە کارخست

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی دەلال ئامەد، لە ناوچەى ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ، لە دژی کارگەیەکی فاشیستەکان، چالاکییەکی لەناوبردن و تێکدانیان ئەنجامدا، بە هۆی گڕتێبەردانەوە کارگەکەیان لەکارخست.

جەنگاوەرانی دەلال ئامەدی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، لە بارەی ئەنجامدانی چالاکییەکی لەناوبردن و تێکدان، لە دژی کارگەیەکەی ئاکەپە-مەهەپە، لە ئەستەنبوڵ ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو بزووتنەوەیەدا هاتووە، لە کاتژمێر ٠٢:٣٠خولکەی دوای نیوەڕۆی ١٧ـی نیسان، لە شەقامی سوڵتان محەمەدی گەڕەکی تەلعەت پاشای ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ لە دژی کارگەیەکی درووستکردنی دەرگای دار چالاکییەکی تێکدان و لەناوبردنمان ئەنجامداوە.

باسیان لەوەشکردووە، لە ئەنجامدا ئاگر لە کارگەکە بەردرا و کارگەکە لەکارخرا.

ب. جـ

Comments are closed.