سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی دەم پارتی کرد

ناوەندی هەواڵەکان

نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە چوارچێوەی دیدارەکانی سەبارەت بە هەمواری دەستووری هەمیشەیی، سەردانی دەم پارتی کرد و کۆبوونەوە، لە دیدارەکەدا دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە، دەبێت دۆخی سەرکوتکاریی کۆتایی پێ بێت و کار بە دەستووری هەمیشەیی بکرێت.

ئەمڕۆ لە ناو بینای پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولموش لە چوارچێوەی دیدارەکانی تایبەت بە هەموارکردنەوەی دەستووری هەمیشەیی سەردانی دەم پارتیی کرد و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر کۆبوونەوە.

تونجەر باقرخان و تولای حاتەمئۆغولاری هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی و گوڵستان کلیچ کۆچیگیت و سەزایی تەمەلی هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

لە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکەی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تیایدا کورتوڵموش وتی:  لە چوارچێوەی کارەکانی هەمواری دەستوور لە ڕۆژی سێ شەمەوە دەستیان بە دیدار کردووە و لە دووەم ڕۆژدا سەردانی دەم پارتییان کردووە، ئەمڕۆ لە گەڵ سێ فراکسیۆنی ناو پەرلەمان کۆدەبینەوە، سەرەتا سەردانی دەم پارتیمان کرد، ڕوانینی خۆمان و داواکارییەکانمان بۆ ئەوان خستەڕوو.

وتیشی: دوای ئەوەش لەگەڵ بەڕێزان هاوسەرۆکانی گشتیی و سەرۆکەکانی فراکسیۆنەکە دیدارمان ئەنجامدا، هیوادارین کە کارەکانی پەیوەست بە هەمواری دەستوور بە بەشداری زۆرینەی پارتەکانی ناو پەرلەمان بەڕێوەبچێت و تێپەڕێندرێت، ئێمە دواتر و پاش کۆبوونەوە لەگەڵ هەر سێ فراکسیۆنەکە، بە ڕاگەیەندراوێک وردەکاری دیدارەکانی ئەمڕۆ ئاشکرا دەکەین.

لای خۆشیەوە تولای حاتەمئۆغولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئێمەش وەک دەم پارتی بڕوامان وایە کە پێویستمان بە دەستوورێکی دیموکراتیک هەیە، ڕای ئێمە لەبارەی گۆرینی دەستووری ١٢ـی ئەیلول و داڕشتنی دەستورێکی دیموکراتیک دەزانرێت، دەبێت ڕێگەکەی بۆ هەموار و خاوێن بکرێتتەوە، بەلامانەوە زۆر گرنگە پڕۆسەی سەرکوتکاریی ئێستا کۆتایی پێبهێندرێت، خاڵەکانی دەستوری هەمیشەیی و بڕیارەکانی دادگای دەستوری هەمیشەیی جێبەجێ بکرێن.

باسی لەوەش کرد، ئێمە ئەوەمان خستەڕوو، کە توندوتیژییەکەی دوێنێی ١ـی ئایار ئەنجام درا نەرێنییە و مایەی قەبووڵ کردن نییە، بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەمواری دەستووری هەمیشەیی لە وەها کەش و بارودۆخێکدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە، بێگومان ئەمڕۆ بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە پڕۆسەی داڕشتنی دەستووری هەمیشەیی لە سەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسانی هەموو گەل و ئایینەکان لە پانتاییەکی بەرفراوانی پەیمانی کۆمەڵایەتیی دەست پێ بکەین.

ب. ق

Comments are closed.