ڕووسیا فڕۆکەخانەیەکی جەنگیی ئۆکراینی بۆردوومانکرد

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، هێزە ئاسمانییەکانمان فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆکراینیان لە جۆری مێگ-٢٢ لەناو فرۆکەخانەی دنیپەر لەناو بردووە، دەشڵێن: هاوکات لە هێرشەکەدا ڕادارێکی دۆزینەوەی ئامانجی ئاسمانیی و هەڵگرێکی فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری “ئێس پی ٣٠٠”ـمان تیکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ڕاگەیاندراوێک هاوپێچ لەگەڵیدا گرتە ڤیدیۆیەکی لەبارەی مووشەکبارانکردنی فڕۆکەخانەی دنیپەر بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هاتووە، هێزە ئاسمانییەکانمان فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆکراینیان لە جۆری میگ-٢٩ لەناو فرۆکەخانەی دنیپەر لەناو بردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو هێرشەدا ڕادارێکی دۆزینەوەی ئامانجی ئاسمانیی و هەڵگرێکی فڕۆکەی لە جۆری “ئێس پی ٣٠٠”ـمان تیکشکاندووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بە شێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.