هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی ڕەوانەی بەغدا کرد

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتى دارایی حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم لیستى مووچەى مانگی نیسانى ڕەوانەى بەغدا کرد و بڕیارە دوای وردبینیکردن تێیدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕەوانەى هەرێم بکرێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتى دارایی حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە لیستى مووچەى مانگی نیسان بڵاوکردەوە.

وەزارەتى دارایی هەرێم ڕایگەیاندوە: ئەمڕۆ یەک شەممە لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بڕیارە دوای وردبینی کردنی لیستەکان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.

دوای بڕیارەکەى دادگای فیدراڵی بۆ پابەندکردنى حکومەتى عێراق بە ناردنى مووچەی مووچەخۆرانى هەرێم، دوو مانگە وەزارەتى دارایی عێراق مووچەى موچەخۆرانى هەرێم ڕەوانە دەکات، هەرچەندە دەبوو هەرێم زووتر ئەو لیستەى ڕەوانە بکردایە، بەڵام زیاتر لە ١٥ ڕۆژە ئەو لیستەی دواخستووە، لەکاتێکدا دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان لە عێراق بەرەو کۆتایی دەچێت.

هـ.ح

Comments are closed.