ناوەندی هەواڵەکان
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو دۆسیانەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا باسدەکرێن دۆسیەی ئەمنیی و ئاوە کە پێشتر ئامادەکاری بۆ کراوە و لیژنە ئەمنییەکانی عێراق و تورکیا بەبەردەوامی کاری لەسەر دەکەن.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: هۆکاری ئەم سەردانەی سەرۆکی تورکیا ئەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆسیانەی توێژینەوەی لەسەر دەکرێت و پێشوەختە ئامادەکاری بۆ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ڕابردوو، تیم و لیژنە هاوبەشەکان کاریان بۆ ئامادەکاری سەردانەکەی ئەردۆغان کردوە کە تێیدا باس لە دۆسیەکانی ئاسایش، ئاو، کشتوکاڵی ناوخۆ، ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن.
ئەوەشی خستەڕو، سەردانەکەی ئەردۆغان خاڵێکی گرنگ دەبێت لە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا، هەروەها دەبێتە سەرەتایەک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان نێوانیان، دو رێککەوتننامە لە نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا واژۆ دەکرێن، هەروەها ٢٠ یاداشتنامەی دیکەش لە نێوان دامەزراوە تورکی و عێراقییەکان لە بواری جیاوازدا واژۆ دەکرێن.
وتەبێژی حکومەتی عێراقی باسی لەوەشکرد، یەکێک لەو دۆسیانەی لە نێوان ئەردۆغان و سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت دۆسیەی ئەمنییە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری پێشوەختە کراوە و لیژنە ئەمنییە هاوبەشەکانی عێراق و تورکیا بە بەردەوامی کاری لەسەر دەکەن.
هـ.ح
Comments are closed.