پەدەکە شەقامەکانى هەولێر بۆ هاتنى ئەردۆغان دەڕازێنێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بڕیارە سبەینێ سەرۆکی دەوڵەتى داگیرکەری تورک سەردانى عێراق و دواتر هەولێر بکات و پەدەکەش شەقامەکانی هەولێر بۆ هاتنی دەڕازێنێتەوە.

سبەی دوو شەممە سەرۆکی دەوڵەتى داگیرکەری تورک دوای ١٢ ساڵ دێتە عێراق و هەرێمی کوردستان، هێشتا نەهاتووە پەدەکە کەوتووەتە ڕازاندنەوەى شەقامەکانى هەولێر.

پەدەکە کە هاوکار و پشتیوانێکی سەرەکی هێرشە داگیرکارییەکان دەوڵەتى تورکە ئەمڕۆ شەقام و ڕێگا سەرەکییەکانى شاری هەولێری بۆ پێشوازیکردن لە ئەردۆغانی قڕکەری کوردان ڕازاندووەتەوە.

پەدەکە لەسەر تاوەرو پرد و باڵەخانەکان و شەقام و ڕێگا سەرەکییەکانى بە ئاڵای دەوڵەتى تورک و عێراق ڕازاندوەتەوە.

ڕازاندنەوەى شەقام و ڕێگا سەرەکییەکانى هەولێر بۆ سەرۆکى دەوڵەتى داگیرکەری تورک، لەکاتێکدایە کە ڕۆژانە دەوڵەتى تورک ناوچە جیاوازەکانى هەرێم بۆردوومان دەکات وهاوڵاتییان دەکاتە ئامانج، لەجیاتى ناڕەزایەتى  دەربڕین دژی شەهیدکردنى هاوڵاتییانى مەدەنی و داگیرکردنی خاکی کوردستان و تاڵانکردنى دارستانەکانى هەرێم بەجۆش و خرۆشەوە شەقامەکانی هەولێر بۆ ئەردۆغانی فاشیست دەڕازێنێتەوە.

لەلایەکى دیکەوە لەناوخۆی عێراق و هەرێم ناڕەزایەتییەکى زۆر لەسەر هاتنى سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێم دروست بووە و بڕیاریشە سبەینی لە شاری سلێمانى بەو بۆنەیەوە خۆپیشاندان بکرێت.

هـ.ح

Comments are closed.