بارانبارین لە چین دەیان هەزار کەس ناچار دەکات ماڵەکانیان چۆڵبکەن

ناوەندی هەواڵەکان

ئاژانسی شینگوای چینی بڵاوی کردەوە، بەهۆی بارانبارین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای گوانگدۆنگی چین تا ئێستا زیاتر لە ٥٣ هەزار کەس ماڵەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و ١١ کەسیش بێ سەروشوێنن، دەشڵێت: پێدەچێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاستی لافاو بە شێوەیەک بەرزبێتەوە کە لەماوەی سەدەیەکدا یەکجار لافاوی بەو شێوەیە ڕووبدات.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی شینگوای چینی، سەبارەت بە ئاماری زیانەکانی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە چین و بە تایبەت لە پارێزگای گوانگدۆنگ بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.

بە هۆی بارانبارین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای گوانگدۆنگی چین تا ئێستا زیاتر لە ٥٣ هەزار کەس ماڵەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و ١١ کەسیش بێ سەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەردەوامی بارانبارین و بای بەهێز لە کەناراوەکانی ئەم پارێزگایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاستی لافاو بە شێوەیەک بەرزبێتەوە کە لەماوەی سەدەیەکدا یەکجار لافاوی بەو شێوەیە ڕووبدات.

جێگای ئاماژەیە پارێزگای گوانگدۆنگ، ناوچەیەکی دەریاییەوە و هاوسنوورە لەگەڵ هۆنگ کۆنگی پایتەختی چین.

ڕ.ش

Comments are closed.