بەهاى دۆلار بەرزبووەوە و نرخى زێڕ و نەوت دابەزین

ناوەندى هەواڵەکان

نرخى گرامێک زێر بە ٧٥ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى پێنج هەزار دینار دابەزى، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە بڕى ١٥٠ دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزى.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٩٠ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٢ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى دوو دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٥ هەزار و ٧٨٩ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٥٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٥ دۆلار و ٧٨ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى پێنج هەزار دینار دابەزى.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤١٩ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٧٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢١ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ١٥٠ دینار بەرزبوەوە بەو پێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٥٩ لیرەى تورکى.

ئـ.م

Comments are closed.