لە هێرشێکی چەتەکانی داعشدا سێ سەربازى سوپای سووریا کوژران

ناوەندی هەواڵەکان

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حمس چەتەکانی داعش هێرشییان کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی سوپای سووریا، دەشڵێن، لە هێرشەکەدا سێ سەربازی سوپای سووریا کوژراون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆ سەر چەند بنکەیەکی سەربازی سوپای سووریا بەم شێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حمس چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی سوپای سووریا.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە هێرشەکەدا سێ سەربازی سوپای سووریا کوژراون.

بەپێی ئامارێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانى مرۆڤ بەهۆی پێکدادانەکانەوە لە سووریا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ٣٣٦ کەس کوژراون، کە پێکهاتوون لە ٢٧٥ سەربازی سوپای سووریا و ٣٧ هاوڵاتی مەدەنی و منداڵێک و ٢٤ چەتەی داعش.

ڕ.ش

Comments are closed.