بەهۆی پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەرەوە لە مالیزیا ١٠ کەس گیانیان لە دەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانى مالیزیا بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ لە کاتی نمایشی سەربازی بە مەبەستى  ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی هێزی دەریای وڵاتەکەمان دوو هێلیکۆپتەر پێکیاندادا، دەشڵێن،  بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

سوهەیمی محەمەد سوهەیل فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانى مالیزیا لەبارەی پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەرى وڵاتەکەیان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

سوهەیمی محەمەد سوهەیل ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە کاتی نمایشی سەربازی بە مەبەستى  ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی هێزی دەریای وڵاتەکەمان دوو هێلیکۆپتەر پێکیاندادا.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانى مالیزیا ئەوەشى خستووەتەڕوو، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕ.ش

Comments are closed.