داوا دەکرێت گەل ڕوو لە بارەگای ستێرک و مەدیا خەبەر بکات

ناوەندی هەواڵەکان

دەستەی پشتیوانی لە هەردوو کەناڵی ستێرک و مەدیا خەبەر، هەڵکوتانەسەر ئەو دوو کەناڵە لە لەلایەن پۆلیسی بەلجیکاوە شەرمەزار دەکات و ڕاییانگەیاند، بۆ ڕێگرتن لەم نادادییە، داوا لە گەلەکەمان دەکەین ڕوو بکەنە بارەگای ئەو دوو تەلەفزیۆنە.

دەستەی پشتیوانی لە هەردوو کەناڵی ستێرک و مەدیا خەبەر، لە بارەی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ئەو دوو کەناڵە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی دەستەکەدا هاتووە، بەم دواییانە دەوڵەتی تورک هەوڵەکانی بۆ قڕکردنی کوردان چڕکردووەتەوە، سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، ئێران و عێراق و ئەو ڕێککەوتنامانەی لەگەڵ پەدەکە واژۆی کردووە، لەگەڵ هەموو ئەوانەدا، سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق و لای بارزانییەکان، نیشانەی کۆتایی پێهێنانی بۆ ئەو هەوڵە قڕکەرییانەیە، هەروەها هێرش کردنە سەر مەتیناش بەشی سەربازیی ئەو هەوڵانەیە.

باسیان لەوەشکردووە، ئاشکرایە ئەمە هەوڵێکی نێودەوڵەتییە، هێرشکردنە سەر ستۆدیۆکانی مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی لە درەنگانی شەودا، نیشانەیەکی کۆنکرێتییە، تەلەفزیۆنەکانمان لە لایەن سەدان پۆلیسەوە داگیر کراوە، بەم داگیرکەرییەش دەیانەوێت دەنگی گەلی کورد ببڕن، نابێت بێدەنگ بین لە بەرامبەر ئەم هەڵکوتانەسەرە.

هەروەها داواشدەکەن، بۆ ئەوەی ڕێگریی لەو نادادپەروەرییە و ئەو هەڵکوتانەسەرە نا یاساییە بگیرێت، داوا لە گەلەکەمان دەکەین ڕوو بکەنە بارەگای ئەو دوو تەلەفزیۆنە.

ب. جـ

Comments are closed.