بەهاى دۆلار و زێڕ دابەزین و نرخى نەوت بەرزبووەوە

ناوەندى هەواڵەکان

نرخى گرامێک زێر بە ٧٤ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى نۆ هەزار دینار دابەزى، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە بڕى ٣٠٠ دینار دابەزى و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبوەوە.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ٢٤ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٢ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى دوو دۆلار بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٤ هەزار و ١٨ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٠٢ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٤ دۆلار و دوو سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى نۆ هەزار دینار دابەزى.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤١٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٢ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٣٠٠ دینار دابەزى بەو پێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٥٩ لیرەى تورکى.

ئـ.م

Comments are closed.