فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق مۆڵگەیەکی چەتەكانی داعشیان بۆردوومان كرد

ناوەندی هەواڵەكان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاوی كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەی ئێف١٦ـەوە هێرشى ئاسمانییان کردە سەر چەتەکانى داعش لە زنجیرە چیای حەمرینی سنووری پارێزگای دیالە، دەشڵێن، لە هێرشەکەدا حەشارگەیەكی چەتەكانی داعش کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە چەند چەتەیەكیش كوژراون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە بارەی هێرشکردنە سەر مۆڵگەیەکى چەتەکانى داعش لە زنجیرە چیای حەمرینی سنووری پارێزگای دیالە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەی ئێف١٦ـەوە هێرشى ئاسمانیان کردە سەر چەتەکانى داعش لە زنجیرە چیای حەمرینی سنووری پارێزگای دیالە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە هێرشەکەدا حەشارگەیەكی چەتەكانی داعش کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە چەند چەتەیەكیش كوژراون.

جێگەی ئاماژەیە، دوێنێش هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە زنجیرە چیایی حەمرین ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی و زەمینیان بۆ سەر چەتەكانی داعش ئەنجامدا و بەهۆیەوە دوو چەتەی داعش كوژران.

هـ.ئ

Comments are closed.