ئیسرائیل پلان دادەنێت بە مەبەستى هێرشكردنە سەر ڕەفح

ناوەندی هەواڵەكان

میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەوە، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی مانگی دەستكردەوە بەردەوامە لە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر شاری ڕەفح لە باشووری كەرتی غەزە، دەشڵێن، لە وێنەی مانگە دەستكردەكاندا دەركەوتووە، ئیسرائیل كامپێكی نوێ لە نزیك خان یونس درووست دەكات و پێشبینی دەكرێت هێرشەكەى ئیسرائیل بۆسەر ڕەفح لانیكەم شەش هەفتە بخایەنێت.

میدیا جیهانییەكان لە بارەی ئامادەكاریی و پلانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ هێرشكردنە سەر شاری ڕەفح زانیاریی نوێ دەخەنەڕوو.

كەناڵی سكای نیوز بڵاوی كردەوە، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی مانگی دەستكردەوە بەردەوامە لە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر شاری ڕەفح لە باشووری كەرتی غەزە.

دەشڵێن، لە وێنەی مانگە دەستكردەكاندا دەركەوتووە، ئیسرائیل كامپێكی نوێ لە نزیك خان یونس درووست دەكات و پێشبینی دەكرێت هێرشەكەى ئیسرائیل بۆسەر ڕەفح لانیكەم شەش هەفتە بخایەنێت.

هەروەها، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی بڵاوی كردوەتەوە، ئیسرائیل دەیەوێت هاوڵاتییانی مەدەنی ڕەفح بگوازێتەوە بۆ كامپەكان، پڕۆسەی گواستنەوەكەش دوو بۆ سێ هەفتە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریكا بەردەوام دەبێت.

پێشتر جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كرد، هێرشێكی بەرفراوان لە ڕەفەح ئەنجام نەدات، بۆ ئەوەی ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لە غەزە  بەرزتر نەبێتەوە.

هـ.ئ

 

Comments are closed.