ئەپیکۆر: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتى هەرێم

ناوەندی هەواڵەکان

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی کوردستان – ئەپیکۆر بڵاوی کردەوە، ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتى هەرێم لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا بە گوێرەی ئەو مەرجانەی ئێستا لەبەردەستدان، دەشڵێن، هەناردەکردنى نەوت بەردەوام دەبێت تا رێککەوتنی نوێ دەکرێت لە نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

کەمێک پێش ئێستا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی کوردستان “ئەپیکۆر” لە بارەی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیاوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەپیکۆردا هاتووە، ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتى هەرێم لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا بە گوێرەی ئەو مەرجانەی ئێستا لەبەردەستدان.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەناردەکردنى نەوت بەردەوام دەبێت تا رێککەوتنی نوێ دەکرێت لە نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

جێگای ئاماژەیە، هەناردەى نەوتى هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە لە ڕۆژی ٢٣ـی ئاداری ساڵی ڕابردووەوە ڕاگیراوە لەسەر سکاڵای حکومەتی عێراق بەهۆى ئەوەى دەوڵەتی تورک بەبێ ڕەزامەندی بەغدا نەوتی هەرێمی کوردستانی فرۆشتووە.

ڕ.ش

Comments are closed.