ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی سنووری شەهبا و منبجى لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆپباران کرد و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ANHA، ئەمڕۆ، سوپای داگیرکەری تورک، تۆپبارانی گوندەکانی منبج و شەهبای کرد.
لە هەواڵی ئاژانسەکەدا هاتووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، تۆپبارانی گوندەکانی شیالا و ڕادارى لە سنووری شەهبا کرد.
هەروەها باسیان لەوەشکردووە، سوپای داگیرکەری تورک، بە هەمانشێوە بە تۆپهاوێژ، تۆپبارانی هەریەک لە گوندەکانی سەیادە و دەندەنی، لە سنووری منبج کرد.
تا ئێستا زانیاری زیاتر لە بارەی تۆپباران و زیانەکانەوە بەدەستی ئاژانسەکە نەگەشتووە.
ب. جـ
Comments are closed.