مقاوەمەی ئیسلامیی بنکەیەکی ئیسرائیلیان لە لوبنان کردە ئامانج

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا بنکەی سەربازیی زوبەیدەینی ئیسرائیل لە کێڵگەکانی شەعبا لە باشووری لوبنان، لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامییەوە بە درۆن کرایە ئامانج.

میدیاکانی لوبنان لە زاری گرووپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقەوە، هێرشێکی درۆنییان ئاشکرا کرد بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل لە لوبنان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکە بۆ سەر بنکەی سەربازیی زوبەیدەینی ئیسرائیل لە کێڵگەکانی شەعبا لە باشووری لوبنان بووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە و ئامانجی خۆی پێکاوە.

تا ئێستا وردەکاری زیانی گیانیی و ماددیی هێرشەکە نەزانراوە.

ب.گ

Comments are closed.