لە ڕحا دوو ئەندامی دەم پارتی دەستگیر کران

ناوەندی هەواڵەکان

لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسییدا، پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ڕحا، هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دوو ئەندامی دەم پارتی دەستگیر کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ڕحای باکووری کوردستان، پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەڵیکوتایە سەر ماڵان و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، دەستگیر کرد.

لە هەڵکوتانەکەدا هەریەک لە موحسین ئایدۆغلو، ئەندامی ئەنجوومەنی دەم پارتی و عومەر کستاک، ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجان، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک بە تۆمەتی “نهێنی” هیچ زانیارییەکی نەداوە بە خانەوادەی ئایدۆغلو، هەروەها زانراوە کە پۆلیس دەستی بەسەر مۆبایلەکانی دایک و باوکی ئایدۆغلو گرتووە.

بەپێی زانیارییەکان کستاک و ئایدۆغلو، گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕحا.

ئەمە لە کاتێکدایە، پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوێنێ لە ناوچەی قۆسەری مێردین، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان ٣٠ کەس دەستبەسەر کران.

ب. جـ

Comments are closed.