کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانى ئێران لە سنووری بانە کوژرا

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، شەوی یەکشەممە لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بە هۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا.

میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، شەوی یەکشەممە لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.

دەشڵێن، لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا کۆڵبەرێک بە ناوی عەتا ڕۆستەم پور، کە خەڵکی شاری سەقزە کوژراوە و تائێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانەیە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئایارەوە، واتا لە ماوەی پێنج ڕۆژدا سێ کۆڵبەر کوژراون و دوو کۆڵبەریش برینداربوون.

ب. ق

Comments are closed.