هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

چەمچەماڵ

قایمقامی چەمچەماڵ بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ و دۆخی لەناکاو ڕاگەیەندراوە.

کەمێک لەمەوبەر، هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە میدیاییەکان، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە.

لە پاش هێرشەکە دۆخی لەناکاو ڕاگەیەندراوە و هەموو کارمەندان و کرێکارەکانی ناو کێڵگەکە ڕۆشتوونەتە شوێنی پارێزراو لە هێرش.

لەبارەی هێرشەکەوە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی ڕایگەیاند، هێرشەکە لەڕێگەی درۆنەوە بووە و هەمان شوێنی بە ئامانجگیراوی هێرشەکەی ٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بۆردوومان کراوەتەوە، کە کۆگایەکی غازی شلی سرووشتیی NGL بووە، بەڵام لە بۆردوومانی ئەمجارەدا، کۆگاکە خاڵی بووە لە غاز.

ئەوەشیان ڕاگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا، سێ کرێکاری بیانی بوونەتە قوربانیی و بریندار بوون.

ب.گ

Comments are closed.