ناوەندی هەواڵەکان
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکات، یەکێک لەوانەش دەنگدان دەکرێت بۆ هەمواری یەکەمی پڕۆژە یاسای ڕیکخستنی بەکرێدانی زەوی و زاری کشتوکاڵی بۆ دەرچووانی بەشی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری.
بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکات، یەکێک لەوانەش دەنگدان دەکرێت بۆ هەمواری یەکەمی پڕۆژە یاسای ڕیکخستنی بەکرێدانی زەوی و زاری کشتوکاڵی بۆ دەرچووانی بەشی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری.
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بکرێت بۆ پڕۆژە یاسای پاراستنی مافی تاکە کەسی.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەکـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت
ڕ.ش
Comments are closed.