دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر بیسترا

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر بیستران.

بە گوێرەی زانیارییەکان کەمێک پێش ئیستا دوو دەنگی گەورە لە نزیک فڕۆکەخانەى هەریر بسیتراوە و کە دەنگەکانیان زۆر بە هێز بووە و لەدوورەوە هەستى پێکراوە.

دەنگی تەقینەوەکان نزیک بووە لە فڕۆکەخانەی هەولێر و تا ئێستاش نازاندرێت کە بۆردوومان بووە یاخود نا.

لە ئێستادا فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی هەریردا دەسوڕێتەوە و زەنگی ئاگادار کردنەوەش لە فڕۆکەخانەکە لێدراوە.

دوایین هێرشی درۆنی بۆسەر فڕۆکەخانەى هەریر لە مانگی ١ـی ئەمساڵ بووە، کاتێک بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر ئەو فڕۆکەخانەیە، بەڵام زیانی گیانى نەبوو، لەدوای ئەو هێرشەوە ئەمریکا هۆشداری تووندی دایە ئەو گرووپ و لایەنانەى کە ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن و بەتوندی وەڵامیان دەداتەوە، لەو کاتەوە هیچ هێرشێکی درۆنى نەکراوەتە سەر ئەو فڕۆکەخانەیە و فڕۆکەخانەى هەولێر.

هـ.ح

 

Comments are closed.