سەرجەم ئەندامانی ناو هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆكی ئێران گیانیان لە دەستدا

ناوەندی هەواڵەكان

میدیای فەرمی ئێران بەشێوەیەكی فەرمی هەواڵی گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندە یاوەرەكەیانى پشتراست كردەوە.

میدیای فەرمی ئێران لە بارەی گیان لە دەستدان ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەكەى یاروەریان زانیاری نوێی خستەڕوو.

میدیای فەرمی ئێران بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەى ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ئازەربایجان گەڕانەوە بۆ تاران، هێلیكۆپتەرەكەیان بەهۆكارێكی نادیار کەوتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای گەڕانێكی زۆری تیمەكانی ناوخۆی وڵات و چەند وڵاتێكی دیكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆمار بە تێكشكاوی دۆزرایەوە و دەركەوت هەموو ئەندامانی ناو هێلیكۆپتەرەكە گیانیان لەدەستداوە.

ناوی بەشێك لەو بەرپرسانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هێلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی گیانیان لەدەستدا، بەمجۆرەن (ئیبراهیم ڕەئیسی، سەید محەمەد عەلی هاشم، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، سەردار سەید، مێهدی موسەوی/ فڕۆكەوان (نەناسراو)، فەیلەقی ئەنسارولمەهدی (ناسنامەكەی نادیارە)، هاوكاریكردنی فڕۆكەوانە نەناسراوە).

فەرماندەی فەیلەقی عاشۆر ڕایگەیاندووە، تەرمی هەموو ئەندامانی ناو هێلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی سووتان و ناناسرێنەوە.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی  فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆكۆماری ئێرانی پشتڕاستكردەوە.

لە ئێوارەی دوێنوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ زۆربەی میدیاكان و سەركردەكانی جیهان چاویان لە ڕووداوى كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران بوو.

 

هـ.ئ

Comments are closed.