دەوڵەتی تورک لە زاگرۆس هێرشی پاکتاوکردنی دەست پێ کرد

ناوەندی هەواڵەکان

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چەند گۆڕەپانێکی گوند و کوێستان و چیاکانی زاگرۆس، هێرشی پاکتاوکردنی دەست پێ کرد، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و تانک و زرێپۆشی لە ناوچەکەدا مۆڵداوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لەسەر چەندین گوند و کوێستان و چیای هەرێمی زاگرۆس هێرشی پاکتاوکردنی دەستی پێ کرد.

هێرشەکە لە گوندەکانی سۆر و زەڤکانی ئێلباک و سنووری خاشکان، درشک، لێسەک، دێراڤی هەرێمی گەلی دریان، گوندی سۆریان، باسان، باسانی بەرز و دێلەزی گەڤەر، بەڕێوەدەچێت.

لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە هەزاران سەربازی تورک بە زرێپۆش و تانک و هێلیکۆپتەرەوە لە ناوەندی جولەمێرگ و ناوچەکانی دەوروبەرییەوە هێنراونەتە هەرێمەکە.

هاوکات ئابڵوقەی سەربازیی خراوەتە سەر مێرگ و کوێستانەکان و ڕێگەکانی مەیدان بەلەک و گەلی زەینەب و دەشتی گەلی دۆلان لەلایەن سەربازانی تورکەوە گیراون، ئەو کەسانەی چوونەتە ناوچەکە، لێپرسینەوەیان لێ کراوە و پشکنینی ناسنامەکانیان کراوە.

دەشتی سیان و گەلی ماسیرۆی گوندی لێسەکی سەر بە ناوچەی ئێلباکی وان، ناڤشیان، چیای مۆر لە گوندی سۆریانی گەڤەر، شیشۆل لە گوندی سۆر، دەشتەکانی کرمک، شەرمەرزان و کانی درێژ لە گەلی پینیانشی لە دەشتی داڤانی سوور، لەلایەن سەربازەکانەوە گەمارۆدران و سەرباز جووڵەی پێ کراوە.

هەروەها ئەو هێرشەی لە ١١ـی حوزەیرانەوە، لەسەر هەرێمی چیای سیپێرێز و کانییەکانی هۆر و بێرێ سوور، کە گوندەکانی تلۆرانی خواروو و تلۆرانی سەرووی لێیە ١٣ ڕۆژە بەردەوامە، لەو گۆڕەپانەی کە چیاکانی سیپێرێز و ئۆمەری لێیە، بەردەوام فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمان دەسووڕێتەوە.

ب.گ

Comments are closed.