سوپای تورک بۆ داگیرکارییەکانی داوای هاوکاری لە خەڵکی بادینان دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

بەگوێرەی ئەو بەڵگە و وێنانەی دەست ڕۆژنیوز کەوتوون، سوپای داگیرکەری تورک پاش هاتنیان بۆ بادینان، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پڕۆشەر و پۆستەرەوە داوای هاوکاری لە خەڵک دەکەن، بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوە هەرێمییەکان لە سنووری بامەڕنێ و کانی ماسێی سەر بە پارێزگای دهۆک، بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک پاش هاتنیان بۆ سنوورەکە، سەرەتا بازگەیان دانا و داوای ناسنامەیان لە هاوڵاتییان دەکرد، بەڵام ئێستا داوا لە خەڵک دەکەن هاوکارییان بکەن.

بەگوێرەی ئەو وێنە و بەڵگانەی کە بۆ ڕۆژنیوز نێردراون، سوپای داگیرکەری تورک، پڕۆشەر و پۆستەر لە ناوچەکە بڵاو دەکەنەوە کە لەسەری نووسراوە، “بە هاوکاری ئێوە ئەمنییەتی ناوچەکە توندتر دەکەینەوە و چاوەڕوانی پشتیوانی ئێوەین.”

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە سەرەتادا بە زمانێکی فریودەرانە و چەواشەکارانە، بە بەکارهێنانی وشەی نەرم و شیرین داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکەن بۆ ئەوەی هاوکارییان بکەن لە داگیرکردنی هەرێمی کوردستان و خیانەتکردن لە گەلەکەیان، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی کۆمەڵکوژیی و وێرانکردنی ناوچەکە دەکەن.

ب.گ

 

 

 

 

Comments are closed.