هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای ڕاگەیاند کە لە ئەلکێ شەهیدبوون

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای ڕاگەیاند، کە لە ئەلکێ شەهید بوون و دەڵێن: هەڤاڵانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز هەموو کاتێک پێشەنگایەتی تێکۆشانمان دەکەن، بۆ هەموو گەنجانی کوردستان بوون بە نموونەی ئازایەتیی.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشی دووژمن بۆسەر هەرێمی ئەلکێ شەهیدبوون.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ جەنگاوەرانی ئاپۆیی هێژامان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز لە دەرنجامی هێرشی دووژمن بۆسەر هەرێمی ئەلکێ شەهیدبوون.

هەپەگە ڕاشیگەیاند، بۆئەوەی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان بگەیەنن بە سەرکەوتن، هەڤاڵانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز بە ئایدیا و بڕیاردارییەکی بەهێزەوە ڕوویان لە چیاکانی کوردستان کرد و بە فیدایەتییەوە تێکۆشانیان دەستپێکرد، لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا لە دژی دووژمن بوون بە جێگەی سەربەزی گەلەکەمان، نوێنەرانی بەشداربوونی فیدایەتی ئاپۆی هەڤاڵانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز بۆ هەموو گەنجانی کوردستان بوون بە نموونەی ئازایەتیی.

هەر لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە قۆناغێکدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی گەلی کورد کۆنسێپتی لەناوبردنی گەلی کوردی دەستپێکرد، لەوکاتەدا هەڤاڵانمان بە ئایدیا و بڕیاردارییەکەی مەزنەوە ڕوویان لە باکووری کوردستان کرد و بە هەڵوێستی مەزنی جەنگاوەرانییان وەڵامی دووژمنیان دایەوە، یادکردنەوەی هەڤاڵانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز هەموو کاتێک پێشەنگایەتی تێکۆشانمان دەکات.

لە کۆتایشدا هەپەگە ڕایگەیاند، بەم هەستەمانەوە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هەڤاڵانی هێژامان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەربڕین.

هەپەگە ناسنامەی ئەو چوار شەهیدەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

ناسناو: بروسک کاتۆ

ناو و پاشناو: باسری جین

شوێنی لەدایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک و باوک: حانیفە-خەلیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان

ناسناو: ڕۆستەم چەکدار کاتۆ

ناو و پاشناو: سەفەر تەمەل

شوێنی لەدایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک و باوک: هەیبەت- سابری

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان

ناسناو: کاموران تەیرێباز

ناو و پاشناو: یڵماز سالا

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: گولسومە- نازم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان

ناسناو: دڵسۆز گابار

ناو و پاشناو: ئارڤین حوسەینی

شوێنی لە دایکبوون: شاهۆ

ناوی دایک و باوک: فەریدە- کەمال

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان.

ب. ق

Comments are closed.