ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر کۆڵبەرێکدا سەپاند

ناوەندی هەواڵەکان

ئدریس ئالی کە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشتە و نزیکەی سێ مانگە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کرد، ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر کۆڵبەرێکی تەمەن ٣١ ساڵدا سەپاندووە، کە باوکی دوو منداڵە، لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ و لەژێر فشاری “ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران.”

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕژێمی ئێران ئەو کۆڵبەرە کوردەی تۆمەتبار کردووە بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل.

ئیدریس ئالی سێ مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە سەردەشت دەستبەسەرکراوە و دواجار گواستراوەتەوە بۆ بەندی سیاسیی بەندیخانەی ئورمییە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئیدریس ئالی تاوەکو ئێستا ڕێگەی پێنەدراوە دەستی بگات بە پارێزەرێک بۆ دۆسییەکەی.

ب.گ

Comments are closed.