ناوەندی هەواڵەکان
سوهەیب ئەحمەد بەرپرسی دەزگای میدیایی ٧ڕۆژ ڕایگەیاند، ئەحمەد شامکی پەیامنێری دەزگاکەیان لە شارۆچکەى ئامێدی و شیلادزێ لەسەر ئاشکراکردنی دۆسێیەیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوە، دەشڵێت: ڕێگە نادرێت بە کەفالەت ئازاد بکرێت.
سوهەیب ئەحمەد بەرپرسی دەزگای میدیایی ٧ڕۆژ ڕایگەیەندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنى پەیامنێری دەزگەکەیان لە شارەدێی شیلادزێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوکردەوە.
سوهەیب ئەحمەد دەڵێت: ئەحمەد شامکی پەیامنێری دەزگاکەیان لە شارۆچکەى ئامێدی و شیلادزێ لەسەر ئاشکراکردنی دۆسێیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، پەیامنێرەکەیان بەهۆی ئەوەی باسی لە فرۆشتنی بەشێک لە شەقامێکی گشتیی شارەدێی شیلادزێی کردووە بە بەهای دوو هەزار و ٥٠٠ دۆلار ، لەسەر سکاڵای سەرۆکی شارەوانی شارەدێیەکە دەستگیرکراوە و ڕێگە نادرێت بە کەفالەتیش ئازاد بکرێت.
باسی لەوەشکردوە، سەرجەم کونسوڵخانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سەنتەرەکانی داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسانیان ئاگادارکردووەتەوە و هەموو هەوڵێکیان خستووەتەگەر بۆ ئازادکردنی.
دەستگیرکردنى ئەم رۆژنامەنووسە لە کاتێکدایە، کە ٢٤٩ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ڕۆژنیوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى پەدەکەوە دەستگیر کراوە و بڕیارە سبەینێ یەکەم رۆژی دادگاییکردنى لەسەر ئەو تۆمەتەی بۆی هەڵبەستراوە بەڕێوە بچێت.
هـ.ح
Comments are closed.