دیمەنی ١٦ چالاکیی ئاسمانیی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ڕایگەیاند، یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە نێوان ٦ تا ٢٥ـی حوزەیران بە فڕۆکە ١٦ چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە زاپ ئەنجامداوە و بە هۆیەوە شەش داگیرکەر سزادران و چەندین مۆڵگە و چادری داگیرکەران لەناوبران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە بارەی ئەنجامدانی ١٦ چالاکیی ئاسمانییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە زاپ ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەداوە، گەریلاکانی ئازادیی لەسەر بنەمای گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک خۆیان سەرلەنوێ بنیاد دەنێنەوە و لە قۆناغی تێکۆشانی ٤٠ ساڵەی تێکۆشانمان گەشتووەتە ئاستی قوڵبوونەوە لە تاکتیک و باڵادەستیان لەسەر تەکنیکی گرنگ بەدەستهێناوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، گەریلاکانی ئازادییمان لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە لە ئاسمانەوە گورز لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بووەشێنن.

هەروەها هەپەگە بەم شێوەیە ناساندنی بۆ ئەو یەکینەیە کردووە: یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار کە ناوی خۆی لە کۆمیتەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەکەکە، ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و فەرماندەی گۆڕەپانی ناوەند و فەرماندەی فیدایی نەمر، شەهید دۆغان زنارەوە وەردەگرێت، لە مانگی فیدایی حوزەیراندا بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەپەگە دەشڵێت: لەسەر ئەم بنەمایە، لە نێوان ٦ بۆ ٢٥ـی حوزەیران، یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار گورزیان لە مۆڵگەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ وەشاندووە، مۆڵگەکانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی جارێک، گردی ئێف ئێم دوو جار و گردی ئامێدیی ١٣ جار کرانە ئامانج، بە گشتی ١٦ جار گورز لە داگیرکەران وەشێندرا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا، بە پێی زانیارییە بەردەستەکان لانیکەم شەش داگیرکەر سزا دراون، زۆر مۆڵگە و چادر لەناوبراون و مۆڵگەکانی داگیرکەران تا ڕادەیەکی بەرچاو وێرانکراون.

ب. جـ

Comments are closed.