ڕۆژەڤ

کاتژمێر ٥ى ئێوارە ڕێکخراوى دابین لە هۆڵى ئازادبوون لە شارى سلێمانى ڕاپۆرتى ساڵانە لەبارەى دۆخى کرێکاران دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ پرۆسەى دادگایکردنى ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد لە شارى دهۆک بەڕێوەدەچێت.

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ٢١٧ ڕۆژە بەردەوامە.

بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردوە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

ڕۆژى ٢٦ـی ئەم مانگە وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان دیاریکرا.

تا ئێستا ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پۆستی پارێزگارى کەرکووک بەردەوامە.

شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گرتنەوەی پشکی ئاوی عێراق.

Comments are closed.