ڕۆژەڤ

بەپێى ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران مەسعود پزیشکیان لەپێش کاندیدانى دیکەیەوە.

کاتژمێر ١١ـی نیوەڕۆ لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ، کۆڕی ناساندن بۆ کتێبی  (العراق و اقلم کردستان احداث و مواقیف من اوائل٢٠١٧ الی اوخر ٢٠٢٠) بۆ نووسەرو ڕۆژنامەنووس مامۆستای زانکۆ عەدالەت عەبدوڵا بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر ١١ـی نیوەڕۆ لەبەردەم دادگای سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لیژنەی یاسایی گۆیژە بپارێزە بۆ خستنەڕووی ناوەڕۆکی یاداشتی یاسایی تیمەکە و پێشلکارییە یاساییە ژینگەییەکان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

ماوەی ٢٤٩ ڕۆژە، پەدەکە سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسەکەمانی دەستبەسەرکردووە و دادگای تاوانی یەکی دهۆک ٣٠ـی حوزەیرانی بۆ دانیشتن لەسەر دۆسییەی سلێمان ئەحمەد دیاریی کردووە.

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ٢١٦ ڕۆژە بەردەوامە.

بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردوە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

ڕۆژى ٢٦ـی ئەم مانگە وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان دیاریکرا

تا ئێستا ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پۆستی پارێزگارى کەرکووک بەردەوامە.

شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گرتنەوەی پشکی ئاوی عێراق.

Comments are closed.