ناوەندی هەواڵەکان
بە پاساوی دەستدرێژیی کردنە سەر منداڵێک تورکە نەژادپەرستەکانی تورکیا لە شارى قەیسەری هێرشیان کردە سەر ماڵ و دووکانەکانی پەنابەرانی سووری و بەشێك لە دووکانەکانیان سووتاند.
درەنگانی شەوى ڕابردوو، لە ناوچەی مەلیکغازی سەر بە شارى قەیسەری، تورکە نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر دووکان و ماڵی پەنابەرانی سووری کە لەو ناوچەیە نیشتەجێن.
زانراوە، تورکە نەژادپەرستەکان دەستدرێژییکردنە سەر منداڵێک وەک یارییەک بەکاردەهێنن بۆ هێرشەکانیان بۆ سەر شوێنی کار و مانەوەی ئەو پەنابەرانە.
دوای بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیە، نەژادپەرستان کۆبوونەوە و هێرشیان بۆ سەر پەنابەرانی سووری دەستپێکرد و ئۆتۆمبێلێکی ئەو پەنابەرانەیان هەڵگەڕاندەوە.
تەنها بەوەشەوە نەوەستان، بەڵکو درێژەیان بە هێرشەکەیاندا و چەندین دووکانی ئەو پەنابەرانەیان بە تەواوی سووتاند.
ب. جـ
Comments are closed.