زلار ستێرک: زیلان چەمکی دوژمنی لە هەموو لایەکەوە کردە ئامانج

ناوەندی هەواڵەکان

زلار ستێرک ڕایگەیاند، ماوەی ٥٠ ساڵە تێکۆشان بۆ هەبوون، شوناس، کولتووری، سیاسی، سەربازی، ئابووری و کۆمەڵایەتی بەڕێوە دەچێت، لانیکەم بەم شێوەیە ژیان لە کوردستان نرخ و مانای پەیدا کرد و وتیشی: زیلان چەمکی دوژمنی لە هەموو لایەکەوە کردە ئامانج.

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە زلار ستێرک، سەبارەت بە شەهید زیلان و دۆخی ئێستای باشووری کوردستان بەشداری “بەرنامەی تایبەت”ـی ستێرک تیڤی کرد و وەڵامی چەندین پرسی گرنگی دایەوە.

لە سەرەتای قسەکانیدا زلار ستێرک وتی: لەلایەنی نەتەوەیی، ئابووری، ناسنامە، سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی، ڕێکخستنی، پەروەردەیی، زانستی و کەسایەتیەوە وەکو گەلی کورد کێشەمان هەیە، ڕێبەر ئاپۆ کەسێکە کە چارەسەری کێشەکانی ئێمەی خوڵقاند و ئەم چارەسەرەی پەرە پێدا، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ نەبوایە، وەک گەلی کورد کە ڕووبەڕووی کۆمەڵکووژی بووەتەوە، ئایا دەمانتوانی دۆسێیەیەکی وەها بەهێز ڕێکبخەین و پەرەی پێبدەین؟ بۆیە ڕێبەر ئاپۆ کرایە ئامانج، ئێمە ئەوەندە بە ئاسانی نەگەیشتینە ساڵی ١٩٩٦.

وتیشی: دوژمن لە ٦ـی ئایاری ١٩٩٦ بۆ لەناوبردنی جەستەیی سەرۆک ئاپۆ هێرشێکی تیرۆریستی ئەنجامدا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم ئەو ئەکادیمیایەی کە ڕێبەرایەتی تێیدا دەمایەوە تەقێنرایەوە، ئامانج لەم هێرشە ئەوە بوو کە گەلی کورد هەروەک پێشوو بێ سەرۆک بمێنێتەوە، بۆچوونە سیاسییەکانی سەرۆک ئاپۆ زۆر قوڵن، زۆر بەباشی دوژمن دەناسنەوە، ئەم زانستە لە سەرۆکایەتی، کادر و جەنگاوەرانی بزووتنەوەکەدا پێشکەوت، بەهۆی تەدبیرەکانی ڕێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەکەوە ئەم هێرشە پووچەڵکرایەوە.

هەروەها سەبارەت بە شەهید زیلان زلار ستێرک ئاماژەی بەوەکرد، هەڤاڵ زیلان ماوەیەکی زۆر لە شاخ گەریلایەتی نەکردبوو، بەڵام کەسێکی زانا و وڵاتپارێز بوو، چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان تەنها سەربازی نەبوو، زیلان بەو زانیاری و ئیرادەیەی کە لە ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی وەریگرتبوو، بڕیاری چالاکیی فیدای دا، لە بواری سەربازیدا چالاکیەکی زۆر ستراتیژییە، تاکتیک و ستراتیژی ئەو سەردەمەی لە شەڕی گەریلایی دا دیاری کرد، هەروەها ڕێگەی بۆ زۆر شت کردەوە، کردەوەیەکی زۆر پیرۆز و گەورە بوو، ئەم چالاکییەی هەڤاڵ زیلان لەو سەردەمەدا بوو بە وڵامێکی گرنگ.

لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند، چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و تێکۆشانی ژنانەوە وەرچەرخانێکی گەورە بوو، زیلان چەمکی دوژمنی لە هەموو لایەکەوە کردە ئامانج، هەڤاڵ زیلان بە هەڵوێستی خۆی کاریگەری لەسەر هەموو لایەک کرد، هەزاران گەنجی کورد ڕێبازی زیلان-یان گرتەبەر، ژیان بە تێکۆشانەوە مانا دەبینێتەوە، مرۆڤەکان بۆ مانا بەخشین بە ژیان تێکۆشان دەکەن.

زلار ستێرک وتیشی: ئێمە ٥٠ ساڵە تێکۆشان بۆ بوون، شوناس، کولتوور، سیاسی، سەربازی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکەین، لانیکەم بەم شێوەیە ژیان لە کوردستان مانای پێدرا و نرخی بەخۆیەوە بینی، لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ، لە سایەی زیلان و سەما، بیرۆکەی بایگەلدی، لەیلا و هەڤاڵانی دیکە ژیان مانادارەوە بوو، ئێستا ژیانی مرۆڤەکان بەنرخە، باوەڕی گەلی کورد ئێستا باوەڕ بە ژیانێکی ئازادە، هەموو هەڤاڵانمان کە ئێستا لە تونێلەکانی بەرخۆدان تێکۆشان دەکەن، شوێنکەوتووی زیلان، گوڵان و سەماکانن.

ئەو ئەندامەی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە وتی: پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ پاراستنی گەلی کورد و پاراستنی ژیانی ئازادە، سەرۆکایەتی ژیانی گەلی کوردی بوژاندەوە، خاوەنداری کردن لە ڕێبەر ئاپۆ ئەرکێکی بنەڕەتییە، هەڤاڵ زیلان لە نامەکەیدا دەڵێت؛ ئەرکی پاراستنی گەلی کورد و سەرۆکایەتیمان لە سەر شانە، لە سایەی سیستەم و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، دۆست و هاوڕێیانی کوردان لە هەموو لایەکی جیهانەوە زیادیان کردووە.

لە کۆتای قسەکانیشیدا ئاماژەی بەوەکرد، بە پێشەنگایەتی دۆستانمان هەڵمەتی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، پێویستە گەل و ژنان پەیوەست بەمەوە لێکۆڵینەوە بکەن، پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە وهەمووان بەشداری ئەم هەڵمەتە بن، هەروەها پێویستە بەشداری لە بزووتنەوەکەدا هێندەی تر زیاد بێت، ڕێگەبدەن با ڕۆڵەکانتان شکست بە مردن بهێنن، بۆ دەترسن؟ لەم هەڵمەتەدا بەشداری ژنانی کورد زۆر گرنگە، ژنان لە هەڵمەتەکەدا لە ئاستی نێونەتەوەییدا ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن، بەڵام پێویستە ژنان لە هەڵمەتەکەدا زیاتر بە ڕەنگ و ناوی خۆیانەوە بەشدار بن.

ب. ق

Comments are closed.