ئیشکگریی “ڕێزگرتن لە ئیرادە” دژی زەوتکردنی شارەوانییەکان بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان

ئیشکگریی “ڕێزگرتن لە ئیرادە”ـی لە جۆلەمێرگ، لەلایەن گرووپێکەوە کە لە موش و وانەوە هاتبوون و  بەشدارییان تێدا کرد بەردەوام بوو، لەمیانی چالاکییەکەدا پەیامی “هەتا ئەنجام وەردەگرین بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان” ڕاگەیەندرا.

ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ بەردەوامە، ئیشکگرییەکە بە درووشمی، “ڕێزگرتن لە ئیرادە” لە ٢٥ـی حوزەیرانەوە لەبەردەم پارێزگای جۆلەمێرگ دەستی پێ کردووە و لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە.

گرووپەکان لە ناوچەی ملازگاری موش و ناوچەی وەستانی وانەوە هاتبوون و دەستیان بە ئێشکگری کرد.

پەرلەمانتاری دەم پارتی جۆلەمێرگ ئۆنوور دوشونمەز و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی جۆلەمێرگ، بەخێرهاتنی شاندەکانیان کرد.

بە چەپڵە بەرەو شوێنی ئیشکگرییەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا و پانکارتی، “ئێمە گۆشەگیری هەڵدەگرین و قەیومەکان دەنێرینەوە” هەڵکرا.

 لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی “جۆلەمێرگ خاکمانە، شارەوانی کارمانە”، “جۆلەمێرگ هی ئێمەیە، شارەوانی هی ئێمەیە”، “بژی بەرخۆدانی جۆلەمێرگ” و “بەرخۆدان ژیانە” بەرزکرانەوە.

لەمیانەی چالاکییەکەدا محەمەد ساڵح ئۆزدەمیر ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئەلباک قسەی کرد و وتی: “ئەوان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دانانی قەیومەکان هاتوونەتە ئێرە و تا بەدەست هێنانی سەرکەوتن بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان ئێمە هەڵوێستی ناڕەوا و نایاسایی قەیومەکان قەبوڵ ناکەین.

ب.گ

Comments are closed.